رۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، مه‌ئمورانی ئیتلاعاتی شاری سنه، هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی به ناوی “موختار زارعی”یان بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه گواسته‌وه.به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو، رێکەوتی ٢٤ی مانگی رەشەممەی ساڵی ٩٣ به تۆمه‌تی نووسینی وتارگهلێك له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و ئێعدامی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی، دەستبەسەر کرا. شایانی باسه، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه لە ماوه‌ی رۆژانی نه‌ورۆزدا بۆ زیندانی ناوه‌ندی و دواتریش له رۆژی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات گواسترایه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه بۆ به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌كه‌ی تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه و ناوبراو له‌م رۆژانه‌ی دواییدا سه‌رله‌نوێ بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه گواستراوه‌ته‌وه.