رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، سێ زیندانی سیاسی له زیندانی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “عه‌دنان حه‌سه‌ن پور، ته‌ها محه‌ممه‌دی و فه‌رهاد شه‌فیع زاده” له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌نده‌ی شاری سنه گواسترانه‌وه.به پێی راپۆرتی كه‌مپینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌م سێ زیندانییه سه‌عات ٦ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، له زیندانی شاری مه‌ریوانه‌وه راپێچی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه كران. شایانی باسه، ته‌ها محه‌ممه‌دی خه‌ڵكی شاری سنه زیاتر له ٧ ساڵه له زیندانی مه‌ریوان به‌ند كراوه. “فه‌رهاد شه‌فیع زاده” به یه‌كساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه و ئێستا ماوه‌ی ٧ مانگه له زیندان به‌سه‌ر ده‌بات. جێگای ئاماژه‌یه “عه‌دنان حه‌سه‌ن پور” رۆژنامه‌نووس و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، پێشتر مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٢ له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه بۆ زیندانی مه‌ریوان گواسترایه‌وه و هه‌ر له‌و مانگه‌دا سه‌رله‌نوێ بۆ زیندانی زابۆڵ له ئۆستانی سیستان و بلوچستان ته‌بعید كرا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ناوبراو مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٨٥ ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای تێپه‌ڕ كردنی چه‌ندین مانگ زیندان له ژووری تاكه‌كه‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، رێكه‌وتی ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٦ به شێوه‌ی شاراوه له دادگای رژیم له شاری مه‌ریوان محاكمه كرا. ئه‌م زیندانییه سیاسییه به تۆمه‌تی “چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی و محاربه”، سه‌ره‌تا به ئێعدام مه‌حكوم كرا، به‌ڵام پهروهندكهی سه‌رله‌نوێ له لایه‌ن وه‌كیله‌كانیه‌وه بۆ دیوانی باڵای رژیم نێردرا و دواتر حوكمه‌كه‌ی بۆ ١٦ ساڵ زیندان كه‌م كرایه‌وه.