گواستنه‌وه‌ی شاپوور ئێحسانی راد بۆ زیندانی مه‌زكه‌زیی ساوه‌

416y
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، پاش تێپه‌ڕبوونی دوو رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “شاپوور ئێحسانی راد”، ناوبراو پاش لێپرسینه‌وه‌ له‌ دادگای رژیم بۆ زیندانی ناوه‌ندی گواسترایه‌وه‌.
شاپوور ئێحسانی راد ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازاد كرێكارانی ئێران، له‌ به‌ڕێوبه‌رانی تۆماری ئێعترازی ٤٠ هه‌زار كه‌سیی كرێكاران، راوێژكاری قانونی كرێكارانی مانگرتووی لووله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا، نوێنه‌ری ئێخراجی كرێكارانی پرۆفیلی ساوه‌ و نوێنه‌ری هه‌زار كرێكار له‌ شكایه‌تی تاڵان و برۆی سندوقی سازمانی ته‌مینی ئیجتماعیه‌ كه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گوڵان له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری ساوه‌ به‌ تۆمه‌تی هاندانی كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.