گواستنه‌وه‌ی عه‌لی نه‌جاتی بۆ بێهداری زیندانی كارون

979
عه‌لی نه‌جاتی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ و له‌ هه‌ڵسووڕاوانی به‌ناوبانگی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران به‌ هۆی بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی، ره‌وانه‌ی بێهداری زیندانی كارون كرا.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، عه‌لی نه‌جاتی دوای ١٥ رۆژ بازداشت له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردۆوه‌ بۆ زیندانی كارون گواستراوه‌ته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی پێنج رۆژ به‌سه‌ر په‌یگیری هاوسه‌ری عه‌لی نجاتی بۆ گه‌یاندنی داروو به‌ ناوبراو، كاربه‌ده‌ستانی زیندان دارووه‌كانیان ته‌حویل گرتووه‌ به‌ڵام هه‌روا له‌ دانی مولاقات به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ خۆده‌بوێرن.