گواستنه‌وه‌ی مه‌سعوود كوردپوور بۆ زیندانی بۆكان

352
به‌ پێی راپۆرته‌كان، داوبه‌دوای ره‌زایه‌تی دادستانی مهاباد له‌ بابه‌ت گواستنه‌وه‌ی “مه‌سعوود كوردپوور” بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوونی، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌رمانان، ره‌وانه‌ی زیندانی شاری بۆكان كرا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو به‌ مه‌به‌ستی ئاسان بوونه‌وه‌ی هاتووچۆ كردنی رۆژانه‌ له‌ بۆكانه‌وه‌ بۆ زیندانی مهاباد و ناساندنی خۆی بۆ كاربه‌ده‌ستانی رژیم، داوای له‌ دادستانی ئه‌م شاره‌ كردبوو كه‌ بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوونی بگوازێته‌وه‌ و سه‌ره‌ڕای ره‌زایه‌تی دادستانی مهاباد به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی زیندانی شاری بۆكان كرا. شایانی باسه‌، مه‌سعوود كوردپوور له‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٩١، ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ مانگی پووشپه‌ڕی ١٣٩٢ له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری مهاباد گواسترایه‌وه‌ و پاش به‌ڕێوه‌چوونی ٣ كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرا له‌ دادگای لقی ١ی رژیم له‌ شاری مهاباد، به‌ تۆمه‌تی “د‌ژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزام”، مه‌حكوم و ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری مهاباد كرا.