گواستنه‌وه‌ی نیما حه‌سه‌نی بۆ زیندانی ورمێ

511
نیما حه‌سه‌نی له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی راپێچی زیندانی ورمێ كرا. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نییه‌ی شاری ورمێ دوای سه‌ردانی دادگا له‌ شاری ورمێ، بازداشت و بۆ تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی راپێچی زیندانی ئه‌م شاره‌ كرا. نیما حه‌سه‌نی رێكه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردان به‌ هۆی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ پشتیوانی له‌ ده‌ریاچه‌ی ورمێ وێڕای بیست كه‌سی دیكه‌ بازداشت و دوای دادگایی كردنی له‌ لقی ١ی دادگای رژیم له‌ شاری ورمێ به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵی نهێنی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی و ته‌بلیغ له‌دژی نیزام”، به‌ شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا و دواتر حوكمه‌كه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئازه‌ربایجانی غه‌ره‌بی به‌ حیساب كردنی ماوه‌ی بازداشته‌كه‌ی، بۆ یه‌كمانگ زیندان كه‌م كرایه‌وه‌.