هاوڵاتییه‌ك به ناوی “ئه‌سعه‌د دامه‌نگیر” خه‌ڵكی شاری بۆكان كه حوكمی زیندانی بۆ بڕابۆوه له لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه راپێچی زیندانی ئه‌و شاره كرا.به پێی راپۆرته‌كان، ناوبراو له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حێزبهكانی نه‌یاری رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو كه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. سه‌رله‌نوێ له هه‌فته‌ی رابردۆوه، ئه‌م هاوڵاتییه بۆ تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی كه شه‌ش مانگ زیندانه، ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری بۆكان كراوه.