گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو بۆ زیندانی ئێوین

382q
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوودا ١٢ كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو بۆ به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین گواسترانه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی “هاشم زه‌ینالی و ره‌زا مه‌لك”یش هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌ شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌وان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له لایه‌كی دیكه‌وه‌ سێ كه‌س له‌ ژنانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین مانیان له‌ خواردن گرتووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانی رابردوودا مه‌ئمورانی رژیم به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین، ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن.