به پێی راپۆرته‌كان، هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی به‌ناوی “فه‌رهاد عه‌لیزاده” خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه بۆ زیندانی ورمێ گواسترایه‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه مه‌ده‌نییه چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی “ئەنجامدانی چالاکیی لەدژی ئه‌منیه‌تی رژیم”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری ورمێیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا، به‌ڵام ئێستا ناوبراویان ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ كردووه. شایانی باسه، ئەم هه‌ڵسووڕاوه مه‌ده‌نی و فەرهەنگییە پێشتریش لەساڵی ١٣٩٢دا جارێکی دیکە دەستبەسەر و پاش حەفتەیەک راگرتنی لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە دانانی وه‌سیقه ئازاد کرا. شایانی باسه تا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، فەرهاد عەلیزادە دادگایی نەکراوە و لەسەر بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعات رەوانەی زیندانی ورمێ کراوە.