به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “عه‌لی خۆشنهمهك” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، پاش ٧٠ رۆژ راگیران له زیندانی سنه و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره، ره‌وانه‌ی زیندانی مه‌ریوان كرا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو كه خێزانداره و سێ منداڵی هه‌یه و وه‌كوو یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان به‌ئه‌ژمار دێت، رۆژی ٨ی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی رژیمه‌وه له شاری مه‌ریوان به تۆمه‌تێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه گواسترایه‌وه. شایانی باسه، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه كه له‌م ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو، بۆ ئه‌وه‌یكه ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه و برینه‌كانی دیاری نه‌كرێت، ماوه‌ی بازداشتهكهی ته‌مدید كرایه‌وه و له ژووری تاكه‌كه‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری “سنه” راگیرابوو و له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان كرا.