گواستنه‌وه‌ی ٤ زیندانی بازداشتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مهاباد بۆ زیندان

381y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ٤ هاوڵاتی مهابادی كه‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا ده‌ستبه‌رسه‌ر كرابوون، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌‌ له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات ورمێیه‌وه‌ بۆ زیندانی مهاباد گواسترانه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌وانه‌ “كامبیز چێكانی، ئه‌نوه‌ر به‌دری، ره‌حمان خۆش كه‌لام و یونێس مێلاك”، پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری مهاباد، بازداشت و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترانه‌وه‌. هه‌رچه‌ند كه‌ له‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان و ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ زیندان زانیاریه‌كی ورد له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان، بڵاوكردنه‌وه‌ و ناردنی هه‌واڵه‌كان له‌ جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مهاباد بووه‌. شایانی باسه‌ ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی كه‌سانی بازداشتی له‌ جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری مهاباد روون نییه‌، به‌ڵام راپۆرته‌كان باس له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌نێوان ٦٠ تا ١٥٠ كه‌س ده‌كه‌ن.