گواستنه‌وه‌ی ژن و مێردێكی به‌هایی بۆ زیندان

662t
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا” ژن و مێردێكی به‌هایی به‌ ناوه‌كانی “ئیمان ره‌شیدی و شه‌بنه‌م مۆته‌حێد”، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی “یه‌زد” گواسترانه‌وه‌.”ئیمان ره‌شیدی” به‌ حوكمی دادگای رژیم له‌ شاری “یه‌زد” به‌ ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و یه‌كساڵ زیندانی ته‌علیقی و هاوسه‌ری ناوبراو “شه‌بنه‌م موته‌حێد”یش به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری و یه‌كساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكوم كران. ده‌زگای قه‌زایی رژیم ئه‌م ژن و مێرده‌ی به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام و چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی وڵات له‌ رێگای ئه‌ندامیه‌تی له‌ رێكخراوی كۆمه‌ڵگای به‌هایی” دادگایی و به‌ زیندان مه‌حكوم كردووه‌.