گواستنه‌وه‌ حه‌وت زیندانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی

565y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی جومعه‌ ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، حه‌وت زیندانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام، بۆ به‌كرده‌وه‌ درهێنانی حوكمه‌كه‌یان، ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی “عادل ئاباد”ی شیراز كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌زگای قه‌زایی رژیم، ئه‌م حه‌وت زیندانییه‌ی به‌ تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی “مه‌واد موخه‌در” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرد و بریار وایه‌ حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان له‌ زیندانی عادل ئاباد به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت. جێگای ئاماژه‌یه‌، تا ئێستا له‌ ناونیشانی ئه‌م حه‌وت زیندانییه‌، زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.