گواستنه‌وی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی نه‌سیرئاباد بۆ زیندانی زاهێدان

656y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ١٢ كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی “نه‌سیر ئاباد”ی سیستان و بلوچستان، پاش ٦ مانگی زیندان له‌ بازداشتگای وه‌زاره‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعات و سپا، ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای كوژرانی دوو كه‌س له‌ مه‌ئموورانی خه‌ڵكی زاهێدان، رێكه‌وتی ١٤ی مانگی به‌فرانباری ساڵی رابردوو، ٣٢ كه‌س له‌ لاوانی ئاوایی نه‌سیر ئاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ سیستان و به‌لوچستان، ئه‌م ٣٢ كه‌سه‌ی به‌ تۆمه‌تی “ده‌خاله‌ت له‌ ٩٠ له‌سه‌دی نائارامییه‌كانی ئه‌م ئۆستانه‌” مه‌حكوم كرد.