به پێی راپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ٦ زیندانی ئێعدام كرا‌و له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج، له ژێر گوشاری هێزه‌كانی ئیتلاعات له شاری قوروه ده‌ركران.
به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانییانی سیاسی و مه‌ده‌نی، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م ٦ زیندانییه ئێعدام كراوه، بڕیار وابوو كه شه‌وی پێنجشه‌ممه له شاری قوروه بمێننه‌وه و رۆژی دواتر به‌ره‌و شاری سنه وهڕێكهون تا له مه‌راسمی ئازیزانیاندا به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام له ژێر گوشار و گه‌مارۆی هێزه‌كانی ئیتلاعات، ناچار به به‌جێهێشتنی شاری قوروه كران. ئه‌م ٦ زیندانییه پێش له ئێعدام كردنیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به حوكمه‌كه‌یان، مانیان له خواردن گرتبوو. هه‌روه‌ها ٧٧ كه‌س له هاوبهندهكانیشیان له به‌ندی ١٠ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج به نیشانه‌ی هاوپشتی له‌وان، مانیان له خواردن گرتبوو. شایانی باسه ساعه‌ت ٨ و نیوی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ره‌شه‌ممه، “حامد ئه‌حمه‌دی، كه‌ماڵ مه‌لایی، جه‌مشید دێهقانی، جه‌هانگیر دێهقانی، سدیق محه‌ممه‌دی و سه‌ید هادی حوسێنی”، بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كران و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ره‌شه‌ممه، به تۆمه‌تی “محاربه و چالاكی له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی و ته‌بلیغ له دژی نیزام”، ئێعدام كران