گوشارخستنه‌ سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی مه‌سیری سه‌دی قشلاقی سنه‌

417
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ شیركه‌تی ئاوی مه‌نته‌قه‌ی كوردستان گوشارێكی زۆری خستۆته‌ سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی مه‌سیری روودخانه‌ی قشلاق له‌ شاری سنه‌.شیركه‌تی ئاوی مه‌نته‌قه‌ی كوردستان كه‌ له‌ ژێر چاودێری شیركه‌تی سه‌رچاوه‌ی ئاوی ئێران كار ده‌كات، له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا ئه‌م شیركه‌ته‌ بۆ گه‌وره‌ كردنه‌وه‌ی پانتایی سه‌دی قشلاق، به‌شێكی زۆر له‌ زه‌وی و زاری كه‌شاوه‌رزانی داگیر كردووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا هیچ پوڵێكی پێیان نه‌داوه‌. ئه‌م مه‌سیره‌ كه‌ شیركه‌تی ئاوی مه‌نته‌قه‌ی كوردستان دیاری كردووه‌، هه‌ر له‌ پردی گرێزه‌ی شاری سنه‌وه‌ تا ده‌شتی ئاواییه‌كانی “حه‌سه‌ن ئاوا، وشكه‌وه‌ڵ، چناره‌، چنۆ، گه‌زنه ‌تا ده‌گاته‌ سه‌دی ژاوه‌، له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌م كه‌شاوه‌رزانه‌ چه‌ندین جار كۆبوونه‌ته‌وه‌ و په‌یامیان بۆ نوێنه‌رانی مه‌جلیس ناردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.