گوشارخستنه‌ سه‌ر هاوڵاتیان له‌ لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌‌كانی رژیم

420
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رژیم له‌ شاری شنۆ به‌ جل و به‌رگی پێشمه‌رگه‌ و ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌ داوای یارمه‌تیان له‌ خه‌ڵك كردووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا رژێم تاقمێكی له‌ ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌ ناو شاری شنۆ بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ چه‌كدار و خه‌ڵكی شاری شنۆن. هه‌ر به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌و تاقمه‌ی سه‌ربه‌ رژیم شه‌وانه‌ ده‌چنه‌ ئه‌و ماڵانه‌ی كه‌ بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هاوڕێیانی گیان به‌ختكردوون و داوای یارمه‌یتان لێده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رژیم ناسنامه‌ی حێزبیان پێیه‌ و ئارم و وێنه‌ی رێبه‌رانی گیان به‌ختكردوویان له‌ جل و به‌رگیانه‌وه‌ داوه‌.