گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی

692
به‌ پی راپۆرته‌كان، بنەماڵەی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی به‌ ناوی “ئیحسان فەتاحی” لەم رۆژانەی دواییدا كەوتوونەتە ژێر گوشار و هەڕەشەی هێزە ئەمنیەتییەكانەوە.
بانگ كردنی باوك و برای ئێحسانی تەمەن ٢٥ ساڵ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی كرماشان، لێپرسینه‌وه‌ و ئازار و ئەزیەتی لەگەڵ بووە و لە نوێترین حاڵەتدا، رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن ستادی خەبەریی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگ كراون. شایانی باسه‌ ئێحسان فەتاحی بە هۆی بازداشت و بانگ كردنی به‌ده‌وام له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم، لە خاكەلێوەی ئەمساڵدا بە ناچار وڵاتی ئێرانی بەجێ‌هێشت.