به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی دارایی شاری سنه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ماڵیاتی قورس، گوشاری خستۆته سه‌ر ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئه‌م شاره.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ئیداره‌ی دارایی شاری سنه گوشاری خستۆته سه‌ر ئه‌و كارگا بچوك و كارخانانه‌ی كه رژیم به دانانی ماڵیاتی قورس بۆ شیركه‌ته‌كان به‌نیازه بودجه‌كانی له‌م رێگایه‌دا قه‌ره‌بوو بكاته‌وه. به‌م بۆنه‌وه زۆربه‌ی خاوهنكاران پێش به دامه‌زراندنی هێزی كاری تازه ده‌گرن. شایانی باسه وه‌رگرتنی ئه‌م ماڵیاته بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه ژماره‌یه‌ك له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌رانه دابخرێن و كرێكارانی له‌كار بێكار بن. شایانی باسه یه‌كێك له‌م شیركه‌تانه كه ئیداره‌ی ماڵیاتی سنه حوكمی ئیجرای ئه‌حكامی بۆ پلۆمپ كردنیان به‌ستووه، شیركه‌تی “ره‌نگین فام” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره‌ی ٣ی شاری سنه‌یه.