به پێی راپۆرته‌كان، هاوڵاتیه‌كی شاری مه‌هاباد له رۆژی سێشه‌ممه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌و شاره بانگ كراوه و تائێستا له چاره‌نووسی ناوبراو زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.به پێی ئه‌م راپۆرته، هاوڵاتیه‌كی مه‌هابادی به‌ناوی “فایه‌ق چیره” رۆژی سێشه‌ممه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره بانگ كرا‌و و كاتێك كه خۆی ناساند، له لایه‌ن مه‌ئمورانی ئه‌م ئیداره‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. مه‌ئمورانی ئیتلاعات هه‌روه‌ها هه‌ڵیان كۆتایه سه‌ر ماڵی ناوبراو و پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی كه‌ل و په‌لی شه‌خسیه‌كانیان زه‌وت كرد و له‌گه‌ڵ خۆیان برد.