“كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان” له راپۆرتێكدا، هه‌واڵی گوشاری سیستماتیك له‌دژی ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه له شاری “سنه”ی راگه‌یاند. له به‌شێك له‌م راپۆرته‌دا هاتووه: “رۆژێك نییه كه هه‌واڵی بانگ كردن، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ده‌ركردنی ئه‌حكامی قورس بۆ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی نه‌بیسین. هێرش بۆسه‌ر ماڵی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌وان له شه‌قامه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری “سنه”، یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت و پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن تا له ئه‌ندامیه‌تی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ست هه‌ڵگرن. ئێمه وێڕای مه‌حكوم كردنی گوشار بۆسه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی، داوا له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌م كومیته‌یه ده‌كه‌ین كه به ده‌ركردنی به‌یانییه و راگه‌یاندن، ئه‌م سیاسه‌ته دژه كرێكارییانه له‌قاو بده‌ن و پێشی پێبگرن.”