گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم بۆسه‌ر دوكاندارانی بۆكان

416
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم له‌ شاری بۆكان به‌ دوكاندارانی ئه‌و شاره‌یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێ له‌ دوكانه‌كانیان له‌ دوربینی مه‌داربه‌سته‌ كه‌ڵك وه‌ربگرن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا و لە درێژەی گوشاری دەزگا و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژیم بۆسەر هاوڵاتیانی ئەم شارە، بڕیار دراوه‌ کە دوكانداران دەبێ بە ئیجبار لە دوکانەکانیان دوربینی مه‌داربه‌سته دابنێن، له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رپێچی كردن له‌و بڕیاره‌، مۆڵەتی کارکردنه‌كه‌یان بۆ تازه‌ ناكرێته‌وه‌. شایانی باسه‌ ئەم بڕیارەی رژیم، تووڕه‌یی و ناڕەزایەتی خەڵکی شاری بۆكانی لێکەوتۆتەوە.