هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت بە هاوکاریی هێزە لیباس شەخسیەکانی ئیدارەی ئاگاهی، گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر هاووڵاتیانی ئەو شارە.
به پێی راپۆرتهكان، لە ماوەی چەند هەفتەی رادبردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم بە هاوکاری هێزە لیباس شەخسیەکانی ئیدارەی ئاگاهی رژیم کەش و هەوای ئەمنییەتیان بەسەر شاری سەردەشت بەتایبەت پارکەکاندا زاڵ کردووە. بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزهكانی رژیم دەستیان بە دانانی کامێرای شاراوە و هەروەها ناردنی مۆرەکانی خۆیان بۆ نێو ئەو پارکە کردووە و بە هۆی ئازار و ئەزیەتی زۆری لاوان لەلایەن رژیمەوە، زۆر کات تێکهەڵچوون لە نێوانیان دروست دەبێت کە ئەوە بۆخۆی بووەتە بیانوویەکی دیکە بۆ گوشار خستنەسەر و چاوەدێری زیاتر بۆ سەر لاوانی ئەو شارە.
هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران، سهرجهم شەقام و مەیدانەکانی شاری “سەردەشت”یان بە شێوەیەک ئهمنیهتی كردووه و جموجۆڵی خەڵکیان خستووەتە ژێر چاودێریی خۆیانەوە.