به پێی راپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری بیجاڕ گوشاری خستۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هاوڵاتییه‌كی یارسانی و به‌رده‌وام بۆ ئه‌م ناوه‌نده بانگیان ده‌كات.راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم گوشاری خستۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی یارسانی به ناوی “ره‌زا شامورادی” كه ئێستا له وڵاتی ئۆسترالیا په‌نابه‌ره. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناوبراو به تایبه‌ت باوكی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه كه دانیشتووی شاری بیجاڕه، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن وه‌زاه‌رتی ئیتلاعاتی شاری بیجاڕه‌وه بانگ و لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. شایانی باسه، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا رژیمی كۆماری ئیسلامی گوشاری خستۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌رده‌وام له لایه‌ن ئه‌م ئیداره‌یه‌وه بانگ و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.