گوشار بۆسه‌ر كرێكارانی شیركه‌تی مانی له‌ شاری سنه‌

811
خاوه‌نكاری شیركه‌تی “مانی” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ١ی سنه‌ له‌ شه‌قامی ته‌عاون كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری شیرینی سونه‌تی و مه‌حه‌للیه‌، كرێكاره‌كانی به‌توندی خستۆته‌ ژێر گوشاره‌وه‌.
مودیرعامڵی ئه‌م شیركه‌ته‌ ماف و مه‌زایای كرێكاران پێشێل ده‌كات. حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی ژنان ٣٥٠ هه‌زار ته‌مه‌ن و پیاوان ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نه‌. خاوه‌نكار هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر گیان و سڵامه‌تی كرێكاران قبوڵ ناكات و ئه‌وان له‌ هیچ جۆره‌ بیمه‌ و كه‌لوپه‌لێكی بێهداشتی جگه‌ له‌ رووپووشێك به‌هره‌مه‌ند نین. هه‌روه‌ها له‌ ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كات و له‌ جیاتیان كرێكاری تازه‌ داده‌مه‌زرێنێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ سێ ساڵ له‌وه‌پێش دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ٢٣ كه‌س له‌ كرێكارانی ژنی ئه‌م شیركه‌ته له به‌رامبه‌ر‌ بارودۆخی خراپی شوغڵیان، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌سه‌ر كار ئیخراج كرد.