گوشار خستنه‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووسێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات

259

به‌ پێی راپۆته‌كان، “حه‌بیبوڵا گۆڵكار” باوكی رۆژنامه‌نووس و هه‌ڵسووڕاوێكی فه‌رهه‌نگی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ شاری سنه‌ بۆ ئه‌م ئیداره‌یه‌ بانگ و داوای هاوكاری لێكرا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، حه‌بیبوڵا گۆڵكار دوابه‌دوای چه‌ندین جار بانگ كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا كه‌ ده‌بێ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی بۆ ئێران هاوكاری ئه‌م ئیداره‌یه‌ بكات، به‌ڵام كاتێك به‌ره‌وڕووی خۆڕاگری ئه‌م هاوڵاتییه‌ بوونه‌وه‌ خستیانه‌ ژێر گوشاری ده‌روونی و فیزیكی كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌م هاوڵاتییه‌ تێك ده‌چێت و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌. پێویسته‌ بوترێت، “شۆڕش گۆڵكار” رۆژنامه‌نووس و كوڕی ئه‌م هاوڵاتییه‌ كه‌ چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی زیندانی بۆده‌ركرابوو، له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم به‌ ناچار ئێرانی به‌جێهێشت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →