گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزی ئینتزامی رژیم له‌ مه‌ریوان بۆسه‌ر كاسبكاران

874
گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌تی و ئینتزامیه‌كانی رژیم بۆسه‌ر كاسبكاران له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان كوردستان به‌رده‌وامه‌.
به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، گوندنشینان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان له‌به‌ر بێكاری به‌ ناچار روو له‌ كاری كاسبكاری و كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا هێزی ئینتزامی رژیمیش كاسبكاران سه‌ركوت ده‌كات. هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی رژیم له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا به‌نیازی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ كاسبكاری خه‌ڵكی ئاوایی دپلۆره‌ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌وه‌ پێشیان پێگیرا. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی رژیم جێگیر له‌ پایه‌گای وشكه‌ڵان له‌ سنووری سه‌قز ته‌قه‌یان له‌ كاسبكاران كردووه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چوار سه‌ر ئه‌سبی بارهه‌ڵگری كاسبكاران ته‌ڵه‌ف بووه‌.