گوڕینی ناسنامه‌ی سیاسیی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ لایه‌ن سپا

377w
“یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل”ی سورییه‌ له‌ ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ به‌یانێكی ره‌سمییه‌وه‌، هه‌وڵی سپای پاسدارانی رژیم و هه‌ندێك له‌ ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌ حكومه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ “گۆڕینی ناسنامه‌ی سیاسی” یه‌كێك له‌ ئه‌ندامی ئێرانیی ئه‌م یه‌كینه‌ی مه‌حكووم كرد.
سپای پاسداران، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا رێوڕه‌سمی یاده‌وه‌ریی بۆ “ئه‌میر قۆبادی” هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د كه‌ له‌ كۆبانێ كوژرابوو، به‌ڕێوه‌برد. له‌م رێوڕه‌سمه‌دا كه‌ راوێژكاری باڵای فه‌رمانده‌ی كولی سپاش تێیدا قسه‌ و باسی كرد، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی “یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل”ی وه‌كوو “شه‌هیدی مودافعی حه‌ره‌م”، ناساندبوو. ئه‌میر قۆبادی، له‌ دایكبووی ساڵی ١٣٧٠ له‌ مه‌شهه‌د، دوو ساڵ له‌مه‌وربه‌ر به‌ نیازی شه‌ڕ له‌ دژی داعش چووه‌ كۆبانێ و له‌ ناو رێزه‌كانی “یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل”دا سازمان درا. كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ناسناوی “شه‌هیدی مودافعی حه‌ره‌م” بۆ ئه‌و ده‌سته‌ له‌ ئه‌ندامی سپای پاسدران و به‌سیج به‌كار ده‌هێنن كه‌ له‌ خاكی سورییه‌ و له‌ لای هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌، له‌گه‌ڵ نه‌یارانی چه‌كداری ده‌وڵه‌ت شه‌ڕ ده‌كه‌ن.