گیانبه‌ختكردنی دایه‌ كوبڕا دایكی هاورێیانی گیانبه‌ختكردو ناسر و نادر خه‌لیقی له‌ سه‌قز

610q
سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، دایه‌ كوبڕا دایكی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران “ناسر” و “نادری خه‌لیقی”، دڵی پڕ له‌ سۆز و خۆشەویستیی له‌ لێدان كه‌وت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ دایه‌ كوبڕا دانیشتوی شاری سه‌قز له‌ ته‌مه‌نی ٧٩ ساڵیدا له‌ نێو ماڵه‌كه‌یدا چاوی لێكنا و بۆ هه‌میشه‌ ماڵاوایی له‌ ژیان كرد.