گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ نه‌بی زه‌ندی له‌ وڵاتی سوئید

74q
به‌ پێی راپۆرتی نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، شه‌وی سێشه‌ممه‌ رێكه‌و‌تی ٨ی مانگی به‌فرانبار، دڵی گه‌وره‌ی هاوڕێ “نه‌بی زه‌ندی” ناسراو به‌ “دیاكۆ” له‌ ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵی به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌ وڵاتی سوئید له‌ لێدان كه‌وت.
هاوڕێ نه‌بی هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، بۆ دیفاع له‌ ئازادیی و مافی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان هاته‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه‌ و درێژه‌ی به‌ خه‌بات دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه،‌ دوو برای هاوڕێ نه‌بی به‌ ناوه‌كانی، هاوڕێیان “ئه‌شره‌ف و سه‌دیق”یش به‌ بۆنه‌ی چالاكی سیاسی و ته‌شكیلاتی له‌ ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا، له‌لایه‌ن رژیم كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ئیعدام كران. هاوڕێ نه‌بی له‌ماوه‌ی چه‌ندساڵی كۆتایی ژیانیشی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه‌ درێژه‌ی به‌ تێكۆشانی سیاسیی خۆی دا. سه‌ره‌نجام شه‌وی سێشه‌ممه‌ دڵی ئه‌و هاوڕێیه‌مان كه‌ هه‌رده‌م دڵخۆش به‌ رزگاریی كرێكاران، چه‌وساوه‌كان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیی بوو، له‌ لێدان كه‌وت. نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له‌ڕێیی راگه‌یاندنێكه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌موو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه‌، وێڕای ده‌ربڕینی خه‌موپه‌ژاره‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ “نه‌بی”، له‌ خزموكه‌سوكارو دۆستان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ره‌خۆشیی كردووه‌.