به‌داخه‌وه ئاگادار كراین كه كاك فه‌تێ فه‌تاحی زیندانی سیاسی ده‌یه‌ی ٦٠ و یه‌كێك له دۆستانی دێرینی كۆمه‌ڵه به هۆی نه‌خۆشیی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه گیانی له ده‌ستدا.
كاك فه‌تێ یه‌كێك له شۆڕشگێڕانی دێرینی شاری سنه، ئه‌ندامی “جه‌معییه‌تی دیفاع له ئازادی و ئینقلابی ئه‌مشاره له ساڵی ٥٨، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی شوڕای گه‌ره‌كه‌كان و له بونیادنه‌رانی بنكه‌ی “ئاقه زه‌مان”ی ئه‌مشاره بوو. كاك فه‌تێ له زیندانیانی سیاسی ده‌یه‌ی ٦٠بوو كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له زیندانی ئیوین زیندانی و ئه‌شكه‌نجه كرا. دوای ئازاد كرانی له زیندان به‌رده‌وام وه‌كوو مروڤێكی ناڕازی و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك، درێژه‌ی به ژیانیدا. ئه‌م ئینسانه شه‌ریف و شۆڕشگێڕه دوای چه‌ندین مانگ ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، سه‌عات ١٢ی رۆژی جومعه رێكه‌وتی ١١ی مانگی به‌فرانبار له ته‌مه‌نی ٥٧ ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه گیانی له ده‌ستدا.