گیانله‌ده‌ستدانی بنه‌ماڵه‌ی هه‌یبه‌ت فه‌یزی له‌ ده‌ریای ئیژه‌

43q
سێشه‌ممه‌ شه‌وی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، “هه‌یبت فه‌یزی”، یه‌كێك له‌ خه‌باتكارانی سیاسی و له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌، وێڕای بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی توركییه‌ بۆ یونان له‌ ده‌ریای “ئیژه‌”دا خنكان.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هه‌یبه‌ت فه‌یزی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ” گوڵنار ئه‌سه‌دی” ، كچه‌ جوانه‌كه‌ی “هانا” و هه‌روه‌ها مناڵه‌ سێ مانگانه‌كه‌یان ” ژینۆ ” و ژماره‌یه‌كی دیكه‌‌ په‌ناخواز له‌ ئاوه‌كانی نێوان توركییه‌ و یونان دا خنكان. هه‌یبه‌ت فه‌یزی ، له‌ خه‌باتكارانی سیاسیی شاری مه‌ریوان له‌ نه‌یارانی رژیمی كۆماری ئیسلامی و یه‌كێك له‌ یارانی دلسۆز دێرنیی كۆمه‌ڵه‌، به‌ مه‌به‌ستی له‌چوونه‌ ژێر باری زیندان، ئه‌شكه‌نجه‌و ئه‌زیه‌ت و ئازار و دوای “موسادره‌”كرانی ماڵ ودارایی ڕێی كوردوستانی عێراقی ‌گرته‌به‌ر. ناوبراو له‌ جه‌ریانی مانگرتنی ٢٣ی گۆڵانی ساڵی ٨٩، كه‌ به‌ بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌ و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێعدامی پێنج به‌ندكراوی سیاسیی، واته‌ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی ڕێكخرا، یه‌كیك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ گه‌وره‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بوو.