گیانله‌ده‌ستدانی منداڵانی ئاواره‌ی عێراقی

181
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، لانیكه‌م ٥٢ منداڵی ئاواره‌ی عێراقی به‌ هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌م هه‌فتانه‌ی دواییه‌دا له‌م وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
كومیته‌ی ده‌ركراوان و ئاواره‌ عێراقییه‌كان له‌ پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ داوایان له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق كردووه‌ هه‌موو ئیمكاناتی پێویست بگرێته‌ به‌ر تا ئه‌م ئاوارانه‌ رزگار بكات و پێش به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان به‌ هۆی گه‌رمای تاقه‌تپڕۆكێن بگرێت. ئه‌م كومیته‌یه‌ هه‌روه‌ها داوای كردووه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ و به‌رق له‌ ئێختیاری ئاواره‌كان دا بێت تا هه‌ندێك له‌ كێشه‌ و گرفتی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ گه‌رمای تاقه‌تپڕۆكین كه‌م بكاته‌وه‌. شایانی باسه‌، به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دوابه‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ عێراق نزیك به‌ ٤ میلیۆن كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ ئاواره‌ بوون كه‌ زۆربه‌یان له‌ بارودۆخی یه‌كجار سه‌خت و قه‌یراناوی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.