گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران په‌ناخواز له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینی یه‌وه‌

787
به‌ گوێره‌ی زانییارییه‌كانی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كوچبه‌ران، ده‌وری‌ یه‌ك میلیۆن په‌ناخواز گه‌یشتوونه‌ته‌ ئورووپا‌ كه‌ هه‌زاران كه‌سیان له‌ناو له‌ رێگه‌ی چوون بۆ ئورووپا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.
به‌ پێی راپۆرتێكی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌، له‌ ساڵی ٢٠١٥یه‌وه‌ لانیكه‌م ٥ هه‌زار په‌ناخواز له‌ رێگه‌ی چوونه‌ ئۆرووپا به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ خنكاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ته‌نها له‌م ده‌ریایه‌ نزیكه‌ی ٣ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. ئه‌م په‌ناخوازانه‌ له‌تاو‌ سه‌ركوت، شه‌ڕ و بر‌سیێتی و به‌ هیوای ژیانێكی باشتر و ئه‌منتر رایانكردووه‌ و گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌م به‌ینانه‌دا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ رێژه‌ی ئاواره‌كانی جیهان له‌مساڵدا رێژه‌ی ٦٠ میلیۆن كه‌سیش به‌زاندووه‌.