گیانله‌ده‌ستدان كۆڵبه‌رێك و بریندار بوونی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سنووره‌كانی مه‌ریوان

39q
كوژرانی كۆڵبه‌ران له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌ و چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ته‌قه‌ی مه‌ئموورانی ئینتزامیی كوژراو كۆڵبه‌ركی دیكه‌ش بریندار بوو.
راپۆرته‌كان باس له‌ كوژرانی، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “كاوه‌” خه‌ڵكی ئاواییه‌كی مه‌ریوان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ئه‌نجامی هێرشی مه‌ئموورانی رژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران گیانی له‌ده‌ستدا. چه‌ند شه‌و له‌مه‌ه‌به‌ریش له‌ ناوچه‌ی سنووری مه‌ریوان، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌ڵێك كاسبكار كرد كه‌ له‌ئه‌نجامدا كاسبكارێك به‌ قورسیی بریندار بوو‌. ئه‌م كه‌سه‌ ئێستاكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “سنه‌” و له‌ ژێر چاودێری پزیشكان دایه‌. شایانی باسه‌، وڵاغی ئه‌م كاسبكاره‌ له‌ناو براوه‌ و بڕی دوو میلیۆن تمه‌ن پۆڵی نه‌ختیشی براوه‌.