گیانله‌ده‌ستدان وبرینداربوونی سێ كرێكاری مه‌عده‌ن

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، به‌ هۆی دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ مه‌عده‌نه‌كانی “جووی سه‌ر به‌ شاری “ته‌به‌س” و مه‌عده‌نی “هه‌جده‌كی سه‌ر به‌ شاری ڕاوه‌ری ئۆستانی كرمان، دوو كرێكار گیانیان له‌ ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ هۆی ڕووخانی به‌شك له‌ دیواری كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیركه‌تی مه‌عده‌نی “جووی سه‌ر به‌ شاری “ته‌به‌س، كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بووهه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن به‌ هۆی ڕووخانی دیواری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “هه‌جده‌ك” له‌ ئۆستانی كرمان، گیانی له‌ ده‌ست دا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *