گیانله‌ده‌ستدان و بریندار بوونی دوو شاخه‌وان له‌ مه‌ڵه‌كشاهی ئیلام

ه‌ركه‌وتنی برووسكه‌ی هه‌ور له‌ گروپێكی شاخه‌وانی له‌ سه‌ر شاخه‌كانی مه‌ڵه‌كشاهی ئیلام بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدان و بریندار بوونی دوو هاووڵاتیی كه‌ به‌مه‌به‌ستی شاخه‌وانی چووبوونه‌ شاخه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ڵه‌كشاهی ئیلام.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی برووسكه‌ی هه‌وره‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و به‌یارمه‌تی ئه‌ندامانی دیكه‌ی گرووپه‌ شاخه‌وانیه‌كه‌ و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرای ئۆستانی ئیلام به‌ هلیكۆپترێك ئه‌و دوو كه‌سه‌یان بۆ ناوه‌نده‌ دره‌مانیه‌كانی ئه‌و شاره‌ گواستوه‌ته‌وه‌ .

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →