به‌دوای ڕوودانی ئاگر كه‌وتنه‌وه له نێو لوله‌كانی فازڵاوی فازی ١٤ی مه‌نته‌قه‌ی وێژه‌ی عه‌سه‌لویه، لانیكه‌م ٦كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداو و بریندار بوون.
به پێی راپۆرتێكی هه‌واڵنێریی حكومه‌تی “ئیلنا” به هۆی ئاگر گرتنی چه‌سبی به‌كار هێنراو له جۆشدانی لوله‌كان و دوكه‌ڵی خه‌ستی سه‌رچاوه گرتوو لێی، ٣كرێكار به هۆی خه‌فه بوون گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌م حادیسهیه شه‌وی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار كاتێك روویدا كه ژوماره‌یه‌ك له كرێكارانی په‌یمانیی عه‌سه‌لوییه، خه‌ریكی جۆشدانی لوله‌كانی فازڵاو بوون.