گیانلەدەستان و بریندار بوونی چەندین کرێکار له‌ شاره‌ جوراوجۆره‌كانی ئێران

رۆژی هەینی 17 مانگی گوڵان، چوار کرێکاری دیکە توشی  رووداوی شوێنی کار هاتن و سێ کەس گیانیان لە دەست داو کەسێکیش بریندار بووە.

رۆژی هەینی 17ی مانگی گوڵان، سێ کرێکار لە شارەکانی ساوە، ساری و ساوجبڵاغ لە شوێنی کار گیانیان لەدەست داهەر وەها کرێکارێک لە مەریوان بە ناوی ئاڕمان دەریواس، لە شوێنی کار بریندار بووەهۆکاری  سەرەکی رووداوەکانی شوێنی کار و  گیان لەدەست دان و بریندار بوونی کرێکاران، نائەمن بونی شوینی کار، کەمتەرخەمی بەرپرسان و هەر وەها قازانج پەرەستی سەرمایەداران و بایەخنەدانیان بۆ سڵامەتی کرێکاران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.