گیانلەدەستدانی شارۆمەندێك لە مەریوان بە هۆی ئانفوڵانزا

103q
لە رۆژانی رابردو شارۆمەندێكی خەڵكی شاری مەریوان بە هۆی تووشبوون بە ئانفوڵانزا و پێڕانەگەیشتنی پزیشك و نەبوونی دەرمانی پێویست، گیانی لە دەستدا.
رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 10ی مانگی بەفرانبار، شارۆمه‌ندێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان پاش ئەوەی نیشانه‌كانی ئانفوڵانزای تێدا بینرا دەگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانەی “بو عەلی” شاری مەریوان، پاش ئەوەی تاقیكردنەوەی لە سەر ئەنجام ئەدرێت دەردەكەوێت كە تووشی ئانفوڵانزا هاتوە . شایانی باسە بە هۆی سه‌رما و سۆڵه‌ی سه‌خت چەندین نەخووشی لە نێو ئێران بڵاو بوەتەوە كە یەكێكیان ئانفوڵانزای بەرازە كە هه‌تائێستا زیاتر لە 20 كەس به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان لە دەستداوە.