گیان به‌خت كردنی دوو پێشمه‌رگه به‌ هۆی هێرشی داعش له‌ كه‌ركووك

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌كدارانی داعش لە میحوەری کەرکووک هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهید دەبن.

بە پێی ڕاگەیەندراوی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر فەوجی دووی لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی “زرگە زڕاو”، لە سنووری میحوەری کەرکووک و لە ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ دا دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری له‌ عێراق جموجووڵه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عێراق تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →