به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ، لاوێكی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “كاروان حوسه‌ینی” به هۆی تهسادۆف گیانی له‌ده‌ستدا.رۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه، لاوێكی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “سه‌ید كاروان حوسه‌ینی” كوڕی سه‌ید مه‌حیه‌دین حوسه‌ینی كه برازای “سه‌ید غاڵب حوسه‌ینی” له هه‌ڵسووڕانی كرێكاری شاری سنه‌یه، به هۆی تهسادۆفی موتۆرهكهی له‌گه‌ڵ بێڵێكی میكانیكی له چوارڕای “گوڵشه‌ن”ی ئه‌م شاره، به توندی بریندار بوو و گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. شایانی باسه ناوبراو رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.