گیان له‌ده‌ستدانی ئاكام ته‌لاج له‌ برینداره‌كانی رووداوه‌كانی مهاباد

47
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ئاكام ته‌لاج” هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری “نه‌غه‌ده”‌ و خوێندكاری دانیشگای مهاباد كه به‌ هۆی ته‌قه‌ی مه‌ئموورانی رژیم،‌ زیاتر له‌ نزیكه‌ی دوو مانگه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “ورمێ” له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌ست و په‌نجه‌ی‌ نه‌رم ده‌كرد، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م هاوڵاتییه‌ له‌ جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری “مهاباد” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ توندی بریندار بوو. ناوبراو ماوه‌ی ٥٣ رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “ورمێ”دا، بوو كه‌ سه‌ره‌نجام رۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی پوشپه‌ڕ، به‌ هۆی كاریی بوونی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی “بداغ سوڵتانی مهاباد”، ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →