گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كرێكار له‌ ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا

269
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، لانیكه‌م ٧ كرێكار له‌ چه‌ندین رووداوی جیاجیادا له‌ شاره‌كانی “دامغان، به‌رده‌سكه‌ن و ده‌ورووبه‌ری سه‌نگان و هه‌روه‌ها قه‌زوین”، گیانیان له‌ده‌ستدا.سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ دوابه‌دوای پێكدادانی واگۆنی هه‌ڵگری خه‌ڵووز له‌گه‌ڵ كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌ی دامغان، لانیكه‌م ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ دوابه‌دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ماشینی لۆدێر له‌ یه‌كێك له‌ مه‌عده‌نه‌كانی شن له‌ شاری به‌رده‌سكه‌ن هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی خۆراسانی ره‌زه‌وی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ پاش هه‌ستانی لافاو له‌ جاده‌ی “سۆلقان ــــ سه‌نگان”، ٢ كرێكاری خه‌ڵكی وڵاتی چین كه‌ له‌ پڕۆژه‌ی پردی ئازادراهی تاران ـــ شوماڵ كاریان ده‌كرد، گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی هه‌ستانی لافاو له‌ زۆرێك له‌ شاره‌كانی ئێران، ٢ كرێكاری دیكه‌ له‌ كاتی كار له‌ مه‌زرایه‌ك له‌ قه‌زوین، گیانیان له‌ده‌ستدا.