به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی رابردوو دایه “سهبێعه سیابی” دایكێكی هه‌ڵكه‌وتوو و نمونه، دایكێكی تێكۆشه‌ر و قاره‌مان، له ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا له شاری سنه ماڵاوایی له ژیان كرد.دایه سه‌بیعه دایكی چوار هاوڕێی گیان به‌ختكردووی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه، هاوڕێیان “شۆكێ، عه‌زیز، شه‌هلا و ره‌حمه‌ت كولاقووچی” بوو. دایه سه‌بیعه له‌وه‌یكه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه گیان له‌ده‌ستدانی رۆڵه خۆشه‌ویسته‌كانی ته‌حه‌مول كرد، بووبه یه‌كێك له رێكخه‌رانی دایكانی خه‌باتكار و پێشه‌رگه له شاری سنه. ئه‌و دایكه لێهاتوو، به‌وره و به‌ئه‌زمونه تا دوایین ساته‌كانی ژیانی به ئامانجی رۆڵه گیان بهختكردووهكانی وه‌فادار مایه‌وه و له پێناوی ئامانجه‌كانی ئه‌واندا خه‌باتی كرد.