گیان له‌ده‌ستدانی ده‌ستفرۆشێكی خوزستانی

670t
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، “یونس عه‌ساكره‌” ده‌ستفرۆشی خوزستانی كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ لابردنی ده‌كه‌ی میوه‌ فرۆشیه‌كه‌ خۆی سووتاند، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی موته‌هه‌ری شاری تاران گیانی له‌ده‌ستدا.یونس عه‌ساكره سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌هۆی كاری بوونی برینه‌كه‌ی، عفونه‌ت و سووتانی ئه‌ندامانی داخیلی جه‌سته‌ی، گیانی له‌ده‌ستدا. ناوبراو رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ لابردنی وه‌سیله‌ی كار و كاسبی له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانه‌وه‌ سه‌ردانی شاره‌داری خوزستانی كرد كه‌ له‌ كۆتاییدا له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی شاره‌داری ئه‌م شاره‌‌ خۆی سووتاند.