گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان زیندانی له‌ وڵاتی ئه‌ندنۆزی

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، به‌هۆی ئاگرگرتنی زیندانێك له‌ وڵاتی ئه‌ندنۆزی، لانیكه‌م ٤١ زیندانی گیانیان له‌ ده‌ستدا و ٨٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ، ئه‌م ئاگره‌ له‌ به‌شی ڕاگیرانی قاچاقچییانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ڕوویداوه‌ و به‌ وته‌ی به‌رپرسێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ دۆخی هه‌شت كه‌س له‌ بریندار بووانی ئه‌و ڕووداوه‌ ناجێگیره‌ و ‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ی قوربانیانی ئه‌و ڕوودا‌وه‌ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ بڕواتشایانی باسه،‌ هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ به‌ڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.