گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئازه‌ربایجان

737

به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، له‌ جه‌ریانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌كۆیه‌كی نه‌وتیی له‌ وڵاتی ئازه‌ربایجان، زیاتر له‌ سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌ كه‌ شه‌وی جومعه‌ له‌ سه‌كۆی ده‌ریایی ئێستخراجی نه‌وتی سه‌ر به‌ كۆماری ئازه‌ربایجان له‌ ده‌ریای خه‌زه‌ر روویدا، ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. سه‌رۆكی “كومیته‌ی دیفاع له‌ مافی كرێكارانی نه‌وتی ئازه‌ربایجان” رایگه‌یاند: ٤٢ كرێكاری دیكه‌ له‌م رووداوه‌ رزگاریان بووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه‌‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤شدا، چوارده‌ كرێكاری سه‌نایعی نه‌وت و گازی كۆماری ئازه‌ربایجان له‌ ئه‌نجامی حادیسه‌ی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.