به پێی راپۆرته‌كان، عه‌مه‌لیاتی فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به رێبه‌ریی عه‌ره‌بستانی سعودی له یه‌مه‌ن، گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه.به پێی ئه‌م راپۆرته، ٣٦ كرێكاری كارخانه‌یه‌كی بۆتری سازی له ئۆستانی باكووری “حه‌جه”، به‌هۆی بۆمبارانی فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به رێبه‌ری عه‌ره‌بستان، گیانیان له‌ده‌ستدا. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌م دواییانه‌دا له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: قوربانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی عه‌مه‌لیاتی هه‌وایی هاوپه‌یمانان به رێبه‌ری عه‌ره‌بستان له‌دژی حوسییه‌كان ده‌توانێت وه‌ك جه‌نایه‌ت له‌دژی مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش هێرشه ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له شاری “ته‌عه‌ز”، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٦٥ كه‌س كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون. له مانگی ژوئیهیش به هۆی بۆمبارانی كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی شیر، ٦٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه ١٠ كه‌سیان منداڵ بوون. له پێنج مانگی رابردوودا توندوتیژی و خوێنڕێژییهكان له یه‌مه‌ن، گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له چوار هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سی لێكه‌وتۆته‌وه.