گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سوریه‌

2
به‌ هۆی ئاگرگرتنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ شاری “قامیشلوو”ی سوریه‌، ٢٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ ٣٠ كه‌سیش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ تانكێره‌كانی سووته‌مه‌نی ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، عه‌مدی بوونی ئه‌م رووداوه‌ روون نه‌بۆته‌وه‌. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، زۆربه‌ی قوربانییانی ئه‌م رووداوه‌ منداڵان بوون. ئه‌م رووداوه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌ كورد زمانه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م كاره‌ساته‌ خه‌ڵكی زۆر ناره‌حه‌ت و نیگه‌ران كردووه‌.